ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نيزام شەبیب

درەنگانێکى شەوی ڕابردوو چەتەکانى داعش، لە نێوان هەردوو شارەدێی قەرەتەپە و گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکە خانەقینى سەر بە پارێزگاى دیالە هێڕش دەکەنە سەر گوندێک و دوو هاوڵاتى دەڕفێنن و ژنێکیش دەکوژن . محەمەد عومەر بەرپرسی کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە رێگای كوردستانی وت: چەتەکانى داعش لە کردەوەیەکى تیرۆریستیدا هێڕشیان کردوەتە سەر گوندی عیون، لە نێوان هەردوو شارەدێی قەرەتەپە و گوڵاڵەى سەر بە شارۆچکەى خانەقین، لەسەر دەریاچەى حەمرین، دوو کەسیان ڕفاندوە و کەسێکیان تیرۆر کردووە. محەمەد عومەر وتیشی: چەتەکانى داعش لە کاتى هەڵکوتانیان بۆ سەر گوندی عیون، لەماڵێکى ئەو گوندە دوو کوڕ دەڕفێنن، دایکى کوڕەکان لەکاتى بردنى کوڕەکانیدا هاوار دەکات و داوا دەکات، کە نایانبەن چەتەیەکى داعش دەگەڕێتەوە و شەش فیشەک بەدایک کوڕەکانەوە و دەنێت و دەیکوژێت و دواتر ناوچەکە بەجێی دەهێڵن. هەروەها ناوبراو باسی لەوشکرد، تا ئێستا هیچ سۆراغی ئەو دوو کوڕ نیە، گوندی عیون، گوندێکى عەرەب نشینە و دەکەوێتە سنوری ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان.