ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نمرەی تاقیكردنەوەی گشتی قوتابیانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی ئاشكراكرا و حەفتا و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا و سێ قوتابی دەرچوون.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا راگەیاند، رۆژی 17ی تەمموزی 2017، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی راگەیەندرا و رێژەی دەرچوون سەدا پەنجا و هەشت پۆینت هەشتا و حەوتە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە سەد و بیست و شەش هەزار و سێ سەد و پەنجا قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكانیانكردوە و حەفتا و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا و سێ قوتابی دەرچوون.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە ئەو قوتابییەی یەكەم بووە لەسەرئاستی هەرێم لەهەولێرە، دووەم لەسلێمانی، سێیەم لەگەرمیان، چوارەمیش لەدهۆكە.

سەبارەت بەراگەیاندنی نمرەكانی تاقیكردنەوەی بەكالۆری قوتابیانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا ئەنجامەكان رادەگەیەنین و ئێستا كاری تێدا دەكرێت.