ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب 

رۆژی دووشەممە 17ی تەمموزی 2017 لە سنوری ناحیەی مەیدان، تەرمێک لەنێو ڕوباری سیروان بە خنکاوی دۆزرایەوە .

ڕائید کەیوان ئەحمەد لیپسراوی بەرگری شارستانی دەربەندیخان رایگەیاند، لە سنوری شارەدێی مەیدانی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، تەرمی گەنجێک بە خنکاوی لەنێو ڕوباری سیروان دۆزراوەتەوە و بۆ ناسینەوەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەربەندیخان کراوە.

کەیوان ئەحمەد راشیگەیاند، تەرمی گەنجە دەم و چاوی بە هۆی مانەوەی لە ئاودا هەڵئاوساوە، بۆ زیاتر ناسینەوەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، تا بە تەواوی بنتاسرێتەوە.

هەروەها ناوبراوباسی لەوەشکرد، ١٧ ڕۆژ بەر لە ئێستا گەنجێکی دانیشتوی شارۆچکەی دەربەندیخان بەناوی فریاد محەمەد، تەمەن ٢٣ ساڵ، لەماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەوە، بە پێی وتەی کەس و کاری ئەو ئەگەنجە، دەڵێن ئەم تەرمە تەرمی کوڕەکەی ئیێمەیە و دەیناسینەوە .