ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک ٤٨ پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٧ پلە و نزمترینیش ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٤ پلە بە ٣٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٤ بە ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٨ پلە بە ٣٢ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٦ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٣ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٧ پلە بە ٣١ پلە دەبێت، لە هەڵەبجە ٤١ و نزمترین پلەی گەرماش ٢٥ پلە، هەروەها سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما ٤١ پلەیە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت.