ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رۆژی پێنج شەممە 10ی ئابی 2017 دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شەشی راگەیاند.

 

1- رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13/8/2017، مووچه‌ی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

2- رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 14-15/8/2017، مووچه‌ی مانگی 6ی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

3- رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 16-17/8/2017، مووچه‌ی مانگی 6ی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.