ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەوراز ئەحمەد

بە دروشمی (تێدەکۆشین لە پێناو سیستمێکی پەروەردەی هاوچەرخ و داکۆکیکردن لە ماف و شکۆی مامۆستایان) لیژنەی پارێزگای سلێمانی مامۆستایانی پیشەی کۆنفراسێکی تایبەتی خۆی ئەنجامدا کە تێدا ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆنگرە دەکەن و پاشان ڕەوشی پەروەردە و بارودۆخی مامۆستایان گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

بێستون کەمال ئەندامی ڕێکخراوی مامۆستایانی پیشەی ڕایگەیاند، " لە ئێستا

لە خۆ ئامادەکردنیان بۆ بەستنی کۆنگرەی ڕێکخراوەکەمان و، وا نزیکش دەبینەوە لە وەرزی نوێی خوێندن پێویستە حکومەت هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ باشکردنی ڕەوشی پەروەردەو ژیان مامۆستایان".

بیستون کەمال راشیگەیاند، " لە بری ئەوەی ڕەوشی پەروەردە بەرو پێش بچێت بە پێچەوانەوە بە هۆی قەیرانە دروستکراوەکانەوە لە پاشەکشێ دایە".