ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

ئێوارەی پینجشەممە ١٠ ی ئابی ٢٠١٧ ،لە بەرەدەم باخی گشتی شاری سلێمانی ، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێدا ڕایانگەیاند : وەک مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕابردوودا بە چەندین شێواز پەیامی ناڕەزایەتیمان گەیاندۆتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و داوای گەڕانەوەی شکۆ و ژیانێکی شایستەمان بۆ ئەم توێژە کردووە ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بە ناو دەسەلاتدارانی ئەم هەرێمە هیچ هەنگاوێکیان بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان نەناوە .

لێرەوە ڕایی گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە چیتر مامۆستایان و فەرمانبەران بەرگەی سیاسەتی برسیکردن ناگرن ،بۆیە داوای کاری بەپەلە و جدی دەکەین بۆ گیڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ،بە پێچەوانەوە رۆژی ١٠ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە ناوەندی شاری سلێمانی و سەرای سلێمانییەوە خۆپیشاندانی جەماوەری و سەرتاسەری رایدەگەیەنین و هەر گرفتێکی چاوەڕواننەکراویش بۆ کەرتی پەروەردە و کاری ئاسایی فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان لە ئەستۆی دەسەڵاتداراندایە