ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر ئاوارە

وابڕیارە پێش هاتنی چەژنی قوربان لە لایەن پارێزگای كەركوكەوە پارەی پترۆدۆلار بە سەر مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت.

مامۆستا حەسیبە عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان تایبەت بە (ڕێگای كوردستان) ڕاگەیاند:- پێش هاتنی چەژنی قوربان بەشی چوارەمی پارەی پترۆدۆلار كە وەك هاندانێك بۆ مامۆستایانی خوێندنی كوردی سەر بە هەرێمی كوردستان لە كەركوك وشارۆچكەكانی دەوروبەری لە لایەن پارێزگای كەركوكەوە تەرخان كرابوو دابەش بكرێت.

گوتیشی:- لە ئێستادا وردبینی لە لیستی ناوی مامۆستایاندا دەكرێت ودوای تەواوبونی ئەو وردبینییە لیستەكانی ڕەوانەی پارێزگای كەركوك دەكرێت بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سەرف كردنی.