ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایدەگەینێت "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومانکردووە و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە پوش و دارستانی ناوچەکە سووتاوە.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و ناوچەکانی (خواکوڕک، دەراو، مغاری و کوێستانی سنین) یان بۆردومانکردووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەوەشی گوت، "بەهۆی بۆردومانی فرۆكەكانەوە بەشێک لە پوش و پاوانی ناوچەکە و دارستانەکان سووتاون و بەهۆی سەختی ناوچەکەشەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بچنە ناوچەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە كۆنتڕۆلی بكەن.