ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی هەینی 11ی ئابی 2017, لە هۆڵی ئازادی لە شاری سلێمانی ،لەژێر دروشمی قوتابیان نەوەی نوێ و داینەمۆی گۆڕانکارین،یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان بە بەشداری 70 حەفتا قوتابی لە نوێنەرانی ئۆفیسی یەکێتییەکە لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان ،دوانزەهەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا سکرتارییەتی نوێ هەڵبژێردرا و ئەحمەد ڕەقیب بە سکرتێری نوێی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان دیاریکرا.

هاوکات جەخت لە تێکۆشان لە پێناو دواڕۆژێکی باشتر بۆ قوتابیان کرایەوە.