ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای کوردستان/ محەمەد چاوشین

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە"ڕێگای کوردستان"ی ڕاگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرقاڵی ئەوەن بنکەیەکی سەربازی لە چیای"بابرنجە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ دابنێت.

سەرچاوەکە گوتی"چیای بابرنجە، یەکێکە لە لوتکە چیا بەرز و ستراتیژەکانی دەڤەری پشدەر، ئێران بەنیازە بنکەی سەربازی لێ درووست بکات و داگیری بکات".

چیای بابرنجە، بەسەر مەرکەزی ناحیەی"هەڵشۆ" لەڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ دەڕوانێت و لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دایە.

ئەم لوتکە چیایە، لەسەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی (عێراق - ئێران) شوێنێکی ستراتیژی بووە بۆ سوپای عێراق.

لەبەرزاییەکانی چیای بابرنجەدا، تائێستاش بە سەدان ئێسک و پروسکی سوپای عێراق و ئێرانی لێ بەجێ ماوە و بەشێکیشی مین ڕێژ کراوە.