ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیدراسیۆنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ په‌نابه‌ران له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌ستی پێكردوه‌، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ش ده‌ڵێت:"ڕێژه‌ی كۆچی ئه‌مساڵ زۆر زیاتره‌ به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو".

ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق له‌هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ په‌نجه‌مۆری وڵاتانی به‌ڵقانیان هه‌یه‌و ڕویان له‌وڵاتانی دیكه‌ كردوه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

وتیشی‌:"ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ ئێستا دروستبوه‌، ڕوبه‌ڕوی كۆچبه‌رانی‌ عیراقی‌ به‌گشتی‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌بێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ ئه‌مساڵ و به‌راوردكردنی‌ به‌ساڵی‌ ڕابردوو ئاری‌ ئاشكرایكرد، "ڕێژه‌كه‌ له‌مساڵدا تائێستا زیاتره‌، به‌تایبه‌ت ئه‌م دوو مانگه‌ی كۆتایی ڕێژه‌كه‌ زۆر زیادیكردوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ ساڵی پار وه‌رگرتنی ڤیزا بۆ توركیا گرانبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ وه‌رگرتنی ڤیزا ئاسایی بۆته‌وه‌".