ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ داعش-یان له‌داقوق تێكشكاند، به‌هۆی‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه‌، سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و حه‌وتی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

چه‌كدارانی‌ داعش دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ رابردوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ لەناوچەی زەگڵاوی له‌ گوندی ئەلبومحەمەد لە سنوری قەزای داقوق.

لیوا محه‌مه‌د حاجی‌ قادر فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری‌ داقوق به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی‌ داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ تێكشكێنراوه‌.

وتیشی‌ "سێ شه‌هیدو حه‌وت بریندار هه‌یه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌هێزی‌ كاكه‌ییه‌كانن".

لای‌ خۆشیه‌وه‌، سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی داقوق بەخەندانی ڕاگەیاند، شه‌هیده‌كان پێكهاتوون له‌ فەلاح کەریم حەبیب، ئەرکان وەلی علی، مەسعود خالید باوەلی.

هەروەها برینداره‌كانیش پێكهاتوون له‌، رەسول عەلی تەمرخان، خالید جەمال ئەیوب، محەمەد مەحمود عەلی، موئەید مەحەممەد حەسەن، شێروان ئەرکان سالح، ملازم پشتیوان سالح ئەحمد، نەقیب دیدار مام برایم.

شارۆچکەی داقوق سەر بە پارێزگای کەرکوکە و بە 40 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کەرکووکەوە دوورە، لەسەر ڕێگای کەرکوک-بەغدا.

لە کۆتاییەکانی مانگی رابردووش داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی ئەو سنورە و لە ئاکامدا چوارکەس کوژران، کە سیانیان ئەندامی یەک خێزان بوون.