ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی هەواڵی سلێمانی بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەكی زانیاری باوەڕپێكراو رایگەیاندووە" لەمساڵدا دەستكاری پاشەكەوتی مووچە دەكرێت و سیستمەكە لادەبرێت، حكومەتیش بە سیستمێكی نوێ مووچە دابەشدەكات بەبێ ئەوەی پاشەكەوتی لێ بكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە" دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەپێچەوانەی ساڵی رابردوو، هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ بۆ ساڵی داهاتوو هەڵناگیرێت.

ئەو سەرچاوە باڵایە راشیگەیاندووە" ئامادەكارییەكانی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و پارەی پێویستیش بۆئەو مەبەستە تەرخاندەكرێت، مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەدەستكاریكراوی دەدرێتە فەرمانبەران.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش لەچەند رۆژی رابردوو رایگەیاند: دوو مانگی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەسیستمێكی نوێ دابەشدەكرێت.