ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد 

درەنگانێكی ئەمشەوی رابردووو،چەكدارانی داعش سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە میحوەری قەرەتەپە گەرمەسێر هاوەن بارانكرد و چەند تاوەرێكی كارەبایان تەقاندەوە و بەو هۆیەوە شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆكەی خانەقین و نزیكەی 70 گوند بێكارەبابوونە.

ئەحمەد محەمەد، بەرێوەبەری فەرمانگەی كارەبای قەرەتەپە، بە "رێگای كوردستانی راگەیاند، درەنگانێكی ئەمشەوی رابردوو،چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش دووتاوەری كارەباییان لەبەرزایەكانی نەقشەبەندی لەنێوان جەلەولا و قەرەتەپە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تەقێنرایەوە.

گووتیشی ، هاوكات ئەو چەكدارانەدەستیانكرد بەهاوەن بارانی لیوای 102ی پێشمەرگە لە و سنورە بۆئەوەی بۆمبی ژێر تاوەرەكان بەتەقێتەوە .

بەرێوەبەری قەرمانگەی كارەبای قەرەتەپە،رونی كردەوە ناوەندی شارەدێی قەرەتەپەو نزیكەی 70 گوندی دەوروبەری بێكارەبابوونە .