ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 11ی ئابی 2017 ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" كە ڕیكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9ی ئاب لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە كردووەو دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە تێكشكاندنی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە" وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستخۆشی لە بارزانی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كرد بۆ بڕیاری پێكهێنان و ناردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لەسەر پرسە سیاسییەكان.

سەرۆكایەتی هەرێم ئەوەشی نووسیوە" لەبارەی داواكاری بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بارزانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای راگەیاند" كە ئەو پێكەوەژیانەی كوردستان لە ڕابردوو و لە قۆناغی جۆراوجۆر لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەوڵی بۆ دەدا جێبەجێ نەكرا، هەر بۆیەش گەلی كوردستان بڕیاری دا رێگەی خۆی بگرێتەبەر. ئەوەشی بەوەزیرە دەرەوەی ئەمریكا گوتووە" لەبەرامبەر دواخستنی ریفراندۆم چ زەمانەتێك و چ بەدیلێك هەیە بۆ ئاییندە و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان؟"