ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد عەلی یاسین و ئاری هەرسین، كەئەندامی پەرلەمانی كوردستانن لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەنوسینێكیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو" داوادەكەین ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بڕیارێك دەربكات، كە هەموو حزبە بەشداربووەكانی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئاڵای حزبەكانیان لەسەر سەرجەم بارەگاكانیان داگرن و لە جێگایان ‌ئاڵای كوردستان دابنێن.

ئاماژە بەوەشدەكەن" ریفراندۆم بابەتی منەت لەسەر یەكتركردن نییەو بابەتی ناز فرۆشتن و ناز كڕینیش نییە، كاتێك دەنگ دەدەین دەنگمان نە بۆهیچ حزبێكەو نە دژی هیچ حزبێكیشە، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و سەربەخۆییش مافی هەر كوردستانییەكە. ریفراندۆم بابەتی كادر، بە حزبیكردن و هەڵوێستوەرگرتنی ناوچەگەری نییە، بەڵكو بۆ سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە، با كەس منەت لەسەر هیچ كەس و لایەنێك نەكات".

دەڵێن" هەربۆیەش دەبێت لەئێستادا ئاڵای حزبی بێتە خوارێ و ئاڵاێ خاكی پیرۆزی كوردستان لەسەر گشت بارەگای حزبەكان شەكاوە بێت".