ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی بناری قەندیل و ناوچەی سیدەكان دەكەن، بەو هۆیەشەوە بەشێك لە پووش و دارستانی ناوچەكە سووتاوە.

بەوتەی شایەتحاڵەكان و ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان، سەر لەبەیانی رۆژی هەینی دوو فڕۆكەی جەنگی توركیا كە یەكێكیان فڕۆكەی چاودێری بووە، بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوەو دواتریش بۆردومانی ناوچەی سنین و خوا كوڕك و مغارێ و سنوری برادۆستیان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە بەهۆی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی توركیاوە بەشێك لە پووش و پاوانی ناوچەكەو دارستانەكان سووتاون و بەهۆی سەختی ناوچەكەشەوە تیمەكانی بەرگری شارستانی ناتوانن كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن و بیكوژێننەوە.

بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەكە چۆڵەو كەس لەو سنوورەدا نییە، بۆردومانەكان زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سنوورەكەدا، لەماوەی رابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین جار ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردووەو بەو هۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە.