ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرباری داواكاری ئەمریكا بۆ دواخستنی هۆشیار زێباری ڕایگەیاند ڕیفراندۆم لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.

هۆشیار زێباری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایگەیاند، ڕیفراندۆم لەكاتی خۆی ئەنجام دەدەین و دوا ناخەین و هەرچەندە ئەمریكا داوای كردووە دوابخرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە بارزانییەوە كردووە و پێی باش بووە كە ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دوابخرێ و پشتگیریی خۆیشی بۆ دیالۆگ و دانوساندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپات كردووەتەوە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە شاندێكی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆ لە سەر پرسە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەردوولا.