ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هێڵە گشتییەكان و نێوەڕۆكی دانوستاندنەكان لەگەڵ بەغدا لەبارەی گشتپرسی و كاتی سەردانی بۆ بەغدا دیاری کرد.

رۆژی شەممە 12ی ئابی 2017 بەپێی زانیارییەكان ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەرەنجام لەسەر دیاریكردنی رۆژی دووشەممە 14ی ئاب رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی سەردانەكەیان بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەسەر پرسی ریفراندۆم.

راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

ڕۆژی شەممە 12ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لە مەڕ پرسە سیاسییەكان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و هێڵە گشتییەكان و ناوەڕۆكی دانوساندنەكانیش دیاری كرا.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

12ـی 8ـی 2017