ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهادین محەمەد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و د.پەروین نوری عارف لێپرسراوی بەشی مێژووی زارەكی لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان، لەمیانی سەردانێكیان بۆزانكۆی سلێمانی چەند پرسێكی گرنگیان وروژاندووەو لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش پێشوازیكراون.

بەهادین محەمەد عەبدولڕەحمان رایگەیاندووە" داوامانكرد وانەی جینۆساید لەزانكۆو قوتابخانەكاندا بوترێتەوەو تاقیكردنەوەو نمرەی لەسەر دابنرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات" پێشنیارمانكرد وانەی جینۆساید بۆ قۆناغەكانی خوێندن زیادبكرێت، كە لە بەشە زانستییەكان بەزمانی ئینگلیزی و لە بەشی وێژەییش بەزمانی كوردی و عەرەبی وانەی كۆمەڵكوژی بوترێتەوە، 

داواشكراوە ساڵانە توێژەران لەسەر نەهامەتییەكان بنووسن و بواری خوێندنی باڵا لە ماجستێرو دكتۆراش بگرێتەوە.