ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جەلال ئەمین بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی رایگەیاند" لەسەرەتای ئەمساڵ تاكو ئێستا هێزەكانی ئاسایش دەستیان بەسەر نزیكەی 810كارتۆن حەبی ترامادۆڵ كە بە 40 ملیۆن حەب دەخەمڵێندرێت، گرتووەو 140 كەسیش بەفەرمانی دادوەر دەستگیر كراون، كە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر كردووە. 

هاوكات رازاو یوسف سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئالوودەبوون بەحەبی ترامادۆڵ زۆر مەترسیدارەو كەسانی ئالوودەبوو، بە ئەستەم دەتوانن وازی لێ بێنن. ئەمەو لەمساڵدا لەپارێزگای هەولێر زیاتر لە 250كەس و لەپارێزگای سلێمانی 140 كەس بەتۆمەتی كێشان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش لەئامارێكدا روونیكردووەتەوە" ئێستا لەگرتووخانەكانی چاكسازیی كۆمەڵایەتی 658كەس هەن، كە بەتاوانی كێشان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر سزادراون. 61 كەسیان ئێرانین و13 كەسیان تورك و 19كەسیشیان خەڵكی سوریان.