ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزارییەكان لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" بەهیچ شێوەك مووچەی كەسوكاری شەهیدان كەمناكرێتەوە، ئەو سیستمە نوێیەی باسیدەكرێت مووچەی كەسوكاری شەهیدان ناگرێتەوە".

دەشڵێت" كەسوكاری شەهیدان بەبەراورد بەكەمئەندامانی سەنگەرو خانەنشینی سەربازی مووچەكانیان زۆركەمە، چەندجارێك بەفەرمی داوامان لەحكومەت كردووە مووچەی كەسوكاری شەهیدان زیادبكرێت، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشدەكات" هەر گۆڕانكارییەك لەسیستمی مووچە بكرێت و تایبەت بێت بەكەمكردنەوە بەتایبەت دوای هەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوت، مووچەی كەسوكاری شەهیدان ناگرێتەوەو سیستمەكەیان لەسەر پەیڕەوناكرێت .