ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەكردنی – باوكی رۆزا 

ئەمرۆ16-8-2017 لەشاری هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ،گردبونەوەی رەمزی پارتە چەپ وكۆمەنیستەكان دژ بەسیاسەتی نیولیبرالیزمی ئابوری حكومەت و بۆ گەیاندنی دەیان هەزار ئیمزا لە پێناو پاڵپشتی لە خانەنشینان وموچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو . 

لە گردبونەوەكەدا دكتۆركاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بەشداربوو لە وتەیەكدا رایگەیاند :ئەمە گردبونەوەیەكی رەمزییە لە درێژەی هەڵمەتی نشتمانی بۆ پاڵپشتی لە خانەنشینان وموچەخۆران ،ئێمە پێمان وایە ئەم دۆخەخراپەی ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان وخانەنشینان دەرئەنجامی سیاسەتی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانە ،چارەسەری ئەم دۆخە تەنیا بە دابەشكردنی موچەو نابێت بەڵكو دەبێت حكومەت وازلە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی بانكی نێودەوڵەتی بهێنیت كە باری سەرشانی زەحمەتكێشانی قورستركردوە .د . كاوە وتیشی داكی كردن لە مافوداخوازییەكانی زەحەتكیبَشانی كوردستان ئەركی پلەیەكی پارتە چەپ وكۆمەنیستەكانە لەمرۆدا لە پاڵ خەباتی تەواوكردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی . 

دواتر هاورێ‌ عیرفان ئەندامی مكتەبی سیای حزبی كۆمەنیستی كرێكاری كوردستان دەقی یاداشتنامەی هەڵمەتەكەی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە ، هاوكات هەریەكە لە هیوا سید سلیم ئەندامی مكتەبی سیاسی وحزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ومامۆستا ئەحمەد نوێنەری خانە نشینان لەبارەی هەڵومەرجی خراپی خانەنشینان وتەیان پێشكەشكرد . 

لە درێژەی گردبونەوەكەدا خۆپیشاندەران دەیان وتافیان دژ بە سیاسەتی ئابوری حكومەتی هەرێم خوێندەوە .

دواتر چواركەس وەك نوێنەری گردبونەوەكە لەگەڵ هۆشەنگ شێخ محەمەد سەرۆكی فەرمانگەی كارگێری ودارایی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوە ،دوای كۆبونەكە (51،812000 )ئیمزای پاڵپشتیان بۆ چاكردنی دۆخی ئابوری وموچەی خانەنشینان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانكرد . 

دوای كۆبونەوەكە هیواعمر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئەنجانی كۆبونەوەكەی بۆ میدیاكان وئامادەبوانی گردبونەوەكە رونكردوە ووتی : ئێمە بەراشكاری پەیامی هەڵمەتی نیشتمانیان بە ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند كە تادێت قەیرانی دارایی وئابوری لێكەوتەكانی زیاتردەبێت لەسەر هاوڵاتیان تائێستا خانەنشینان موچەی مانگی یانزەی ساڵی رابردویان وەرگرتوە ،جگە لەوەی شێواز وماڵەی دام ودەزگانی حكومەت لەكاتی دابەشكردنی موچە، شكۆی خانەنشنیان پێشێڵدەكات ،بەداخەوەبەهۆی شێوازی دابەشكردنی موچە لە چەندرۆژی رابردوو خانەنشینێك گیانی لەدەست داو دەیانی تر برینداربون .

هیوا وتیشی :بە ئەنجومەنی وەزیرانمان راگەیاند ئەم دۆخە بەقەد ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری حكومەتی هەرێمەوە هەیە پەیوەندی نیە بە دابەزینی نرخی نەوت وشەری داعش ئەم ئیمزایانەی ئیمەیە هۆشدارییە بۆلایەنە پەیوەنیدارەكان . 

هاوكات لە كۆتایی گربونەوەكەدا خسرەو سایە ئەندامی مكتەبی سیاسی حزبی كۆمەنیستی كرێكاری كوردستان وتی : ئێمە جگە لەوەی هاورێ‌ هیوا باسیكرد ئەوەشمان بەلایەنە پەیەوەنیدارەكان گەیاند كە خراپی ئەدای حكومەت وكلەكەبونی كێشەكان وای كردوە خەڵكێكی زۆر بژاردەی نەخێر بۆ ریفراندۆم هەڵبژێرێت ،بەردەوامی ئەم سیاسەتەی حكومەت ناچارمان دەكات ئێمەبەشێوازێكی كاریگەرتر وبەمیكانزمی تر دژی سیاسەتەكانی حكومەت بوەستینەوە . 

دەقی یاداشتنامەكە 

بۆ بەرێزان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان 

َ ئەو انی كەسانەن تەمەنی لاوێتی خۆیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگاكەیان بەخشی، كەچی ئەمرۆ بەهۆی سیاسەتی ئابوری حكومەت و پێنەدانی موچەكانیان لە كاتی خۆی و دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان وبیمە كۆمەڵایەتییەكان، رووبەرنرووی پەراوێزخستن و برسیەتی ونادڵنیایی كۆمەڵایەتی دەبنەوە،.لە كاتێكدا ئەوان لە هەمووكەس زیاتر پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دڵنیایی كۆمەڵایەتی هەیە . 

ئێمە خانەنشینان و سەرجەم هاوڵاتیان لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ داكۆكیكردن لە مافی خانەنیشینان زیاتر لە (50,000)هەزار ئیمزاتان پێكەش دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی خواروە: 

1. دابەشكردنی مووچەی سەرجەم موچەخۆران ،خانەنشینان بەتایبەت لەكاتی خۆی وهەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی ئیجباری وگەرانەوەی سەرجەم مووچە نەدراوەكان .

2. بۆ پاراستنی شكۆیان ، بەمیكانیزمێكی گونجاو و هاوچەرخ موچەكانیان پێ بدرێ نەك لەبەردەم بانكەكاندا بەسەرمای زستان و گەرمای هاوین چەند كاتژمێر بوەستێنرێن .

3. زەمانەتكردنی سندوقی خانەنشیانی لە كەرتی تایبەت و گشتی بۆ بەرژەوەندی چین وتوێژەكان .

 

لایەنەكانی بەشدارو پاڵپشت لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ خانەنشینان 

حزبی شیوعی كوردستان 

حزبی كۆمەنیستی كرێكاری كوردستان 

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستنان 

بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كودرستان 

یەكێتی خانەنشینانی كوردستان