ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 11ی ئەیلولی 2017 لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندرواێكدا رایگەیاند" كە ئەوان وەك لیژنەی هاوبەشی قایمقامییەت رێگرییان لەبەكارهێنانی جۆرە بنێشتێك كردووە، كە شیاوی بەكارهێنان نەبووەو دوای پشكنینی تەندروستی بڕیاری قەدەغەكردن و لەناوبردنی دراوە، كەبڕەكەی سێسەدو هەشتا گرام بووە.

ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی لەلیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاندووە" لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان، دەركەوت كارگەیەكی بنێشت، دوو جۆر بنێشتی هەبووە بەمەبەستی پشكنینی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوەو وەڵامەكەی بەوە دراوەتەوە، كە "شیاوی بەكارهێنان نییە".

ئاماژە بەوەشدەكات" ئەو دوو جۆرەی كە كارگەكە دروستیكردووە، یەكێكیان رەنگی ئاڵتونییە كە لێبڵەكەی بەپێی تایبەتمەندی عێراق دروستنەكراوە، جۆرەكەی دیكەش بنێشتی كوردی رەنگ زەردە، كە بەهەمان شێوە شیاوی بەكارهێنان نییە".