ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دوایین هەڵوێستی لەسەر دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە راگەیاندو داوا لەحكومەتی هەرێمیش دەكات" ئەگەر نیازی چاككردنی دۆخ و گوزەرانی فەرمانبەرو مامۆستایانی هەیە، بەر لەدەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن ئاشكرای بكات.

رۆژی 11ی ئەیلولی 2017، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبوونەوەی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئەنجامداو لەوبارەیەشەوە، عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند" بەوردی دیراسەی دۆخی مامۆستایانمان كردووە، بەتایبەت لەڕووی باشتكردنی بژێوی ژیانیان و دابینكردنی پێداویستییەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا.

لەپەیامێكیشدا بۆ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم گوتی" ساڵی رابردوو بەهەوڵی هەموو لایەك، ساڵی خوێندنمان لەقوڕگی شێر دەرهێنا، بەڵام ئەمساڵ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بەم دۆخەی ئێستاوە زەحمەتە، ئەگەر حكومەت چاوێك بەمووچەدا نەخشێنێتەوەو ژیان و گوزەرانی مامۆستایان دەستەبەر نەكات، كێشەكانی پەرورەدەش لەڕووی میلاك و باڵەخانەو تەكنەلۆژیای خوێندنەوە چارەسەر نەكات.