ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی باشداریکردنی لە دیبەیتی (ئاسۆكانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی) لە زانكۆی جیهانی لەشاری هەولێر رایگەیاند "یەكێك لە سەیرترین و دەگمەنترین لایەنەكانی بەرێوەبردنی سیستەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، وەزارەتی ئەوقاف موچەی ١٥ هەزار كەس دەدات لە هەرێمی كوردستان، تەنیا لەبەر ئەوەی نوێژ و عیبادەت دەكەن، ئەوە لە چ سیستەمێك هەیە".

مەریوان نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشكرد "لەهەموو دنیا نوێژ و عیبادەت بۆ تاكە و خەڵك بۆ خودا دەیكات و ئارەزوومەندانەیە، بەڵام مەعقوڵە لە كوردستان خەڵك بە پارە نوێژ بكات لەبەرامبەردا موچە وەربگرێت، بوونەتە بار بەسەر كوردستانەوە".