ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە دەنگدانی بەشێكە لە ئەنجوومەنەكە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لەو پارێزگایە رەتکردەوە.

رۆژی سێ شەممە 12ی ئەیلولی 2017 ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە کۆی ۲۹ ئەندام، بە دەنگی ۱۷ ئەندام بڕیاریدا ڕێگە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەدەن لە سنووری پارێزگاکە.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەدا لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی کوردیش كۆبوونەوەكەی بایکۆت کردووە.

هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ راگه‌یاند، "ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ ڕیفراندۆم له‌سنوره‌كه‌ كۆبۆوه‌".

ئەو ئەندامەی لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ راشیگەیاند، "به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی‌ و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دیاله‌وه‌، به‌شداریكردن له‌ڕیفراندۆم ڕه‌تبكرێته‌وه‌و ڕێگه‌ی‌ به‌شدارییان پێنه‌درێت".

ناوبراو ئەوەشی رونكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا نوێنه‌رانی‌ كورد ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بون و بایكۆتیانكرد، "دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و ئێمه‌ش بڕیاره‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".