ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان رایدەگەیەنێت، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سێ هێزه‌ سیاسییه‌ بوو".

مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی سێ شەممە 12ی ئەیلولی 2017 بەمیدیاكانی راگەیاند، "هێشتا گفتوگۆ له‌ باره‌ی میكانیزمی ئه‌و 7 خاڵه‌ ماوه‌، كه‌ پێشتر یه‌كێتی به‌ پارتی و گۆڕانی داوه‌ و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌ باره‌ی حه‌وت خاڵه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ و واژۆیان كردووه‌".

مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند، بۆچوونه‌كان له‌یه‌ك نزیكبوون و گفتوگۆكان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و گوتی: "دوا قسه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، یان ئه‌وپه‌ڕی دوو سبه‌ی دواخراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، هەروەها دوائەوی ئەوەی گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و سبه‌ و دووسبه‌ی دوا بڕیار له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ده‌ین".