ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

کاتژمێر ٤:٣٠ چوار و سی خولەکی سەرلە ئێوارەی سێشەممە ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٧ ،لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی، هەشتەمین پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند "کاوە بابان" نمایشکرا.

لەو بارەیەوە هونەرمەند کاوە بابان ڕاگەیاند "١٦ تابلۆ لە پێشانگەکەدا نمایشکراوە و بە دو ستایلی جیاواز کاری تێدا کراوە .

وتیشی هیوادارم لە ڕێگەی تابلۆکانەوە کەمێک هاوڵاتیان لە جەنجاڵی ژیان دوربخەینەوە .

پێشانگەکە لە ڕۆژانی چوارشەممە و ٥ شەممە و هەینی لە بەیانیان لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ و سەرلە ئێوارەش لە کاتژمێر ٤:٣٠ چوار و سی خولەک بۆ کاتژمێر ٧ حەوتی ئیوارە بەردەوام دەبێت .

هونەرمەند کاوە بابان لە سلێمانی لە دایک بووە ،لە ساڵی ١٩٨٥ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بە پلەی نایاب تەواو کردووە ، پاشان دبلۆمی پسپۆڕی لە نیگارکێشاندا بەدەست هێناوە و ،بەشداری دەیان پیشانگای شێوەکاری کردووە.

https://www.youtube.com/watch?v=uli1yffgkn0