ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدوو تۆێی كتێبێكی نایابدا سەرجەم بەرهەمە ئەدەبی و فیكری و زمانەوانیەكانی نوسەرو رۆشنبیری گەورەی كورد و شەهیدی هەمیشە زیندوو حەسەن قزڵجی بڵاوكرایەوە.

زیرەك كەمال كە سەرپەرشتیكاری ئەو كتێبەیە بەرێگای كوردستانی راگەیاند كە وەكو وەفاداریەك بەرامبەر بەو رۆشنبیرە شەهیدە هەڵساین بەكۆكردنەوەی سەرجەم بەرهەمەكانی و بەچاپ گەیاندنی كتێبێكی شەش سەدو سی لاپەرە، زیرەك گوتیشی حەسەن قزڵجی جگە لەوەی یەكێكە لە كۆڵەگە ئەدەبی و رۆشنبیریەكانی سەدەی میللەتێك، لەهەمان كاتدا یەكێكە لە پێشەواو سەر قافڵەكانی فیكری ماركسی و نیشتمانی و پێشكەوتووخوازی.