ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی باندێكی مادەی هۆشبەریان راگەیاندو رونیانكردووەتەوە" كە ئەو باندە دەمانچە و چەندین كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئەوەدەخاتەڕوو" كەهێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن توانیویانە شەوی 11-9-2017 سەعات 10.30 دەقیقە باندێكی چوار كەسی دەستگیر بكەن، كە بڕێك ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریان پێ بووە.

ئەمەو هەر لەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەكراوە" ئەو باندە دەمانچە و چەندین كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لە لابووەو دوای دەستگیركردنیان رادەستی بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر كران.