ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13ی ئەیلولی 2017 كۆگایەكی‌ گەورەی‌ كەلوپەلی‌ كارەبایی لەیەكێك لەبازاڕەكانی شاری هەولێردا ئاگری گرت و، هەر دوای ئەو رووداوە شەش تیمی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ سەرقاڵی‌ كۆنترۆڵكردنەوەی‌ ئاگرەكەن.

ئەمەو تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزانراوەو بەهۆی‌ گەورەیی كۆگاكەو بەرفراوانی‌ ئاگرەكەش، نەتوانراوە بەتەواوەتی‌ ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكرێت.

سەبارەت بەهۆكاری‌ ئاگرەكەش، بەرگری‌ شارستانی‌ هەولێر ئاماژە رایدەگەیەنێت" لەئێستادا دەیانەوێت ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن‌و دواتر دەست بەلێكۆڵینەوەكانیان بكەن.

لەبارەی‌ زیانەكانی ئەو ‌ ئاگر كەوتنەوەیەش، چەند سەچاوەیەكی نزیك لەو رووداوە رایانگەیاند" پێدەچێت زیانی‌ زیاتر لەملیۆنێك دۆلاری‌ لێبكەوێتەوە.