ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری رایگەیاند" لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دەدرێت، هەر فەرمانبەرێكی مەدەنی خۆی تۆمار نەكردبێت، لەم مانگەوە مووچەی رادەگیرێ‌".

سەمیر هەورامی، وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری ‌و سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، رایانگەیاند: مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران لەسەر سیستەمی بایۆمەتری دابەش دەكرێت‌ و لەقۆناخی یەكەمدا هەر فەرمانبەرێكی مەدەنی خۆی تۆمار نەكردبێت مووچەكەی رادەگیرێ‌، لە قۆناخی دووەمدا خانەنشینان ‌و كەرتی سەربازیش ئەگەر خۆیان تۆمار نەكردبێت، مووچەكەیان رادەگیرێ‌ ".

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016 بڕیاریدا لیستی مووچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلكترۆنی، ئێستا جگە لە چەند دەزگایەكی ئەمنی، تۆماركردنی مووچەخۆران تەواو بووە، تاوەكو ئێستاش 1ملیۆن و 202 هەزار مووچەخۆر ناویان لەو سیستەمەدا تۆمار كردووە.