ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دادگایه‌كی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

رۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگەیاند، "فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پێی ماده‌ی 329 له‌ یاسای سزادانی عێراق ، له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌وه‌ له‌دژی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێم ده‌رچووه‌".

وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق راشیگەیاند، "فه‌رمانی ده‌ستگیردنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سكاڵایه‌ ده‌رچووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عیراقه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بووه‌".