ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، بریاری دادگای رەسافە بۆ دەستگیركردنیان سیاسییە و هاوشێوەی بڕیارەكانی مەحكەمەی سەورەیە.

سلێمان مستەفا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەكە بڕیارێكی سیاسیە و هاوشێوەی بڕیارەكانی مەحكەمەی سەورەیە كەدژی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دراوە.

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڕیارەكەشی بە نایاسایی ناوبردوو وتی ئێمە لایەنێكی جێبەجێكارین، ئەمە بڕیاری یەكەم نییە كە دژی كورد دەدرێت، میللەتی كورد، لەرێگەی ریفراندۆم رای خۆی دەربڕیوە و قابیلی موناقەشەو دانوستانی سیاسیە، بەڵام ئەم بڕیارانە هێندەی دیكە بارودۆخەكە بەرەو خراپی دەبات.

رۆژی چوارشەممە، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادوەری باڵاوە ڕایگەیاند دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە فەرمانێكی بۆ دەستگیركردنی سەرۆك و ئەندامانی ئەو كۆمسیۆنە دەركرد كەسەرپەرشتی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانیان كردووە.