ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دادگای فیدراڵی عێراق رەتیكردەوە، بڕیار لەسەر دۆسییەی دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران بدات.

رۆژی چوار شەممە دادگای فیدراڵی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بڕیاری دوورخستنەوەی پەرلەمانتاران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیشی ئەوان نییە، بۆیە ئەو دۆسییەی ئاراستەیان كراوە دووردەخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانە كاری ئەوان نییە و پێچەوانەی دەستورە وەك لە ماددەی پەنجای دەستوری عێراقدا هاتووە.

پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دورخستنەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردی لە دادگا كردبوو بەهۆی پرسی بەشداریكردنیان لەپرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.