ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 11ی تشرینی یەكەمی 2017 كۆمپانیای جەنەل ئینێرجی رایگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10ملیۆن دۆلاری وەك شایستە دارایییەكان، لەبەرامبەر بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی تەقتەق بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ، پێداون.

ئەمەو كۆمپانیاكە راشیگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان شایستە دارایییەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لەكێڵگەی نەوتی تەقتەق بۆ خەرجكردوون و بەشی كۆتایی كۆمپانیای جەنەل ئینێرجی لەو پارەیە 5.71 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییەو رۆژانەش بڕی 14 هەزار و 873 بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرهەمهێنراوەو هەناردەی دەرەوە كراوە، جیا لەوەی بە تانكەر بۆ پاڵاوگەی بازیان نێردراون.

هاوكات هەمان رۆژ حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوتی خام لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ، بڕی 39 ملیۆن دۆلاری دیكەی بە كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دا. 

كۆمپانیای جەنەل ئینێرجی خاوەنی گەورەترین یەدەگی سامانە سروشتییەكانە لە كوردستان، كێڵگەی گازی میران و بنەباویش لەلایەن ئەو كۆمپانیاوە كاری لەسەر دەكرێ و بەرهەمهێنەری سەرەكی گازی سروشتی كوردستانە.