ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی راگەیاند: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، لەهەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێرو دهۆك، بۆ ماوەی 48 سەعات كارەبای فول دەدرێت بەهاووڵاتیان و كەرتی حكومی و بارزگانی و پیشەسازی.

‘وتیشی" ئەو بڕیارەی وەزارەتی كارەبا تێستی پارێزگاكان دەكرێت لەیەك دۆخی پلەی گەرمادا، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ دیاریكردنی رێژەی بەكارهێنانی كارەباو رێكخستنەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەپارێزگاكان".

ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو تێستەی وەزارەتی كارەبا یەكەمجار لەپارێزگای سلێمانی جێبەجێكراو لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا كارەبای شارەكە بۆ ماوەی (48) سەعات فول كرا، بەمەش كارەبای هەولێرو دهۆك كەمیكرد.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی، هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی لەسلێمانی ئاشكراكردو رایگەیاند" ئەمڕۆو سبەینێ تێستەكە لەپارێزگای دهۆك جێبەجێدەكرێت، بۆیە بڕێك لەكارەبای نیشتمانی لەسلێمانی كەمیكردووە".

گوتیشی:" لەسەرەتای مانگی (10)وە 20 بۆ 21 سەعات كارەبای نیشتمانی دراوە بەهاووڵاتیان، دوای تەواوبوونی تێستەكەش لەوانەیە بتوانین هەمان بڕ كارەبا دابین بكەین. لەsnnوە.