ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی لەسێ‌ رۆژی رابردوو عەبادی بڕیاری دا كەسەرجەم تۆڕەكانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەند و بۆ بەغدا بگوازرێنەوە، رۆژی 11ی تشرینی یەكەمی 2017 سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند" بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق لەبارەی كۆمپانیاكانی مۆبایل ناڕوونی تێدایە.

ئاماژە بەوەشكراوە" بۆزانینی هۆكارەكانی ئەو بڕیارەو وردەكاریی زیاتر، نوێنەرانی كۆمپانیاكە دەچنە بەغدا. دەشڵێت" ئێمە لە بنەڕەتدا بۆ كاركردن، مۆڵەتمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن لە بەغدا وەرگرتووەو كۆڕەك تیلیكۆم بڕیارەكانی ئەو دەستەیە جێبەجێ دەكات، ئیدی نازانین مەبەستی ئەو بڕیارە نوێیەیان چییە؟".

سیروان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم راشیدەگەیەنێت" هەر بڕیارێك لە بەغداوە دەربچێت، ئەوان بۆ خزمەتكردنی بەشداربوووەكانیان لە عێراق ‌و هەرێمی كوردستان پێیەوە پابەند دەبن.