ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند" زیاتر لە ساڵێكە لەڕێگەی لێژنەیەكی پسپۆڕ و شارەزا لەبواری دانانی نرخی دەرمان، پلانی یەكخستن و رێكخستنەوەی نرخی دەرمان جێ بەجێكراوە بەپڕۆسەیەكی زانستی و بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی تر. دەشڵێت" تاوەكو ئێستا لە ۷۰% ی ئایتمی دەرمانەكان نرخیان یەكخراوە كە نزیكەی ٥۰۰۰ ئایتمی دەرمان دەبێت و ئێستاش پڕۆسەكە بەردەوامە تاوەكو هەموو دەرمانەكان كە لەهەرێمی كوردستان هەن لەخۆ دەگرێت".

وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشدەكات" نرخدانانەكە بەپێی پلانی دیاریكراو ، چوار گروپ دەگرێتەوە هەروەك لە لیستەكان بەڕەنگی جیاواز ئاماژەیان بۆ كراووە گرۆپێكیان لە ۱۰۰ % نرخیان كەمبۆتەوە ، ئەونی تر زیاتر لە ٥۰% و كەمتر لە ٥۰% ی نرخیان دابەزیووە و گروپێكیان نرخەكان وەك خۆیانن. جێبەجێكردنی نرخەكان ، ناچاریە بۆ هەموو دەرمانخانە و كۆگا و كۆمپانیایەك و هەر یەكەیان جێبەجێی نەكات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت".