ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر ئاوارە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ئاشكرای دەكات كە لە لایەن دوو كەسی ئاژاوە گێڕەوە نیشانەی هەڕەشەكردن لە سەر ئەو ماڵە كوردانە دەنوسرێت كە دانیشتووی گەڕەكی عەسكەری شارۆچكەی خورماتوون.

محەمەد فایەق بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقایەتی خورماتوو لەمبارەیەوە بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- شەوی 11/10/2017 دوو كەسی نەناسراو لە گەڕەكی عەسكەری لە پشت سایلۆی خورماتوو نیشانەی هەڕەشەكردن لە سەر چەند ماڵێكی كوردی دانیشتووی ئەو گەڕەكە دەنووسن ودواتر بەرەو شوێنێنی نادیار هەڵدێن

گوتیشی:- ئەو كەسانە ویستویانە ئاژاوەگێڕی وشەڕوپێكدادان لە نێوان كوردو توركمانی خورماتوو سەر لە نوێ‌ دروستبێت بەڵام دواتر هێزەكانی حەشدە شەعبی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكەو دڵنیاییان داوەتە ئەو خێزانانەی كە هەڕەشەیان لێكراوە وخۆیانیان لەو كەسانە بێبەری كردووە.

تمت المشاهدە بواسگە عمر ئاواره فی 10:05 ص

اكتب رسالە...