ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەردوو كەسایەتی ناسراوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فەریدون عەبدولقادر و مامۆستا بەكر، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبیی شیوعی كوردستانیان كرد، لەلایەن هەریەك لە كەمال شاكر سكرتێری پێشوتری كۆمیتەی ناوەندی و دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان ئەبو تارا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و زیرەك كەمال ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوو نەبەز مستەفا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارێكی دۆستانەدا چەندین پرسی هەنووكەیی باسكراو دیدو بۆچوونەكان لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان و كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و عێراق و جیهان ئالوگۆڕكران.