ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامی هەیە، حەیدەر عەبادی دەڵێ، ئێمە سوپا دژی گەلی خۆمان بەكارناهێنین و شەڕیش لەدژی كورد ناكەین.

لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەركمانە یەكگرتوویی وڵات بپارێزین و دەستوور جێبەجێ بكەین و گیانی هاووڵاتیان و سامانی نیشتمان بپارێزین.

عەبادی وتیشی، ئێمە بەجددی كار بۆ خێراكردنی گەڕانەوەی سەقامگیری لەپارێزگای ئەنبار دەكەین و پێویستە كەمپی ئاوارەكان دابخەین و لەماوەیەكی نزیكدا هاووڵاتیان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێندرێنەوە.

جەختیشیكردەوە، كە رێگە نادەن بۆ چوارگۆشەی یەكەم بگەڕێنەوە بەگەڕاندنەوەی وتاری مەزهەبی دابەشكاری.

وتەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە لەبارەی ئامادەكاریی هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی پەیامی مەترسیداریان پێدەگات بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورە بۆ سەر هەرێم.