ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قایمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند، کاتژمێرێک لەمەوپێش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ئاسۆسیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ڕاگەیاند، فڕۆکە تورکییەکان بە بیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بۆردومانی چیای ئاسۆسیان کردووە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم مانگەدا ئەوە دووەم جارە تورکیا بۆردومانی چیاکە بکات و ئەمجارەش چڕتر بووە و نیو کاتژمێری خایاندووە.

هاوکات قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەشی راگەیاند، کە بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

قەزای ماوەت لە سنوری شارباژێڕی سەختە و بەدوری ٥٥کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە.