ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی یەكشەممە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ جاری دووەم چیایی ئاسۆسیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.

قایمقامی قەزای ماوەت ڕاگەیاند، رۆژی یەكشەممە فڕۆكە توركییەكان بە بیانوی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بۆردومانی چیای ئاسۆسیان كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەم مانگەدا ئەوە دووەم جارە توركیا بۆردومانی چیاكە بكات و ئەمجارەش چڕتر بووە و نیو كاتژمێری خایاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد بەهۆی سەختی ناوچەكە بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

قەزای ماوەت لە سنوری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانیە بەدوری پەنجاو پێنج دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی ڕابردوودا فڕۆكەكانی توركیا چەندین جار بە بیانوونی بوونی بارەگاكانی پەكەكە، سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كردووە.