ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراقدا بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن نەک پارێزگاکان.

 

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق بەمیدیاكانی راگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی و لەو پرۆژەیاسایەدا ناوی پارێزگاکانی باکووری عێراق نەهاتووە.

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند، "بەپێی ماددەی 143ی دەستووری عێراق پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەرێمێکی سەربەخۆن و دەستووریش سنووری ئیداری دیاریکردوون".

 

حەدیسی ئەوەشی نەشاردەوە كە، "دەستوور مەرجەعی سەرەکی هەموو پێکهاتەکانی عێراقە بەبێ جیاوازی و حکومەتی عێراق پابەندی دەستوورە و جێبەجێی دەکات، ئەو هەنگاوانەش بەرامبەر هەرێمی کوردستان نراون، بۆ جێبەجێکردنی دەستوور بووە".