ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی گرته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كاره‌با له‌ قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری پچڕا و هێڵی ته‌له‌فۆنیش له‌ شاری به‌غدا بڕا و هەر بەهۆی بومەلەرزەكە چەند هاوڵاتیەك برینداربوون.

 

کاتژمێر ٩:١٨ خولەکی ئەمشەو دووشەمە 2017/11/12  بومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، لە هەموو ناوچە جیاجیاکان هەستی پێکراوە و گوڕەکەی بەهێز بووە  بەو هۆیشەوە لە دەربەندیخان و شاری سلێمانی چەند هاوڵاتیەك  برینداربوون.

ئاژانسەکان هەواڵ بڵاویانکردەوە، دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، گوڕی ئەو بومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر.