ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە ترس و دڵەڕاوکێی توند بەدوربگرن و زانیاری تەنها لە کەسانی پسپۆڕ وەربگرن.

میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە ڕێنماییەکانیدا دەڵێت پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بکەن و خۆبەدوربگرن لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری نائومێدبەخش.

داواشیکردووە، منداڵ لە ترس و دڵەڕاوکێ بەدووربگیرێت و باسوخواسی بوومەلەرزەیان بۆ نەکەن.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، پێویستە چاودێری زیاتری بارودۆخی تەندروستی کەسانی بەتەمەن و دووچاربوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشی تەواودان.

ئەوەش لە کاتێکدایە کاتژمێر ٩:١٨ خولەکی شەوی ڕابردوو و بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە.