ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو ئاشکرادەکات و رایدەگەیێنێ، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 321 کەسیش بەهۆی ترس و برینداربوونەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان.

د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو 12/11/2017، حەوت كەس لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە‌.

بەگوتەی وەزیری تەندروستی، چوار کەس لەوان لە قەزای دەربەندیخان، دوویان لە گەرمیان ‌و یەکێکیش لە سلێمانی بووە. ئەوەشی وت: کە دوو لەو کەسانەی لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستداوە بە رەگەز عەرەب بوونە.

لەبارەی بریندارەکانیش وەزیری تەندروستی رایگەیاند: "120 كەس بەهۆی ترسەوە هێنراونەتە نەخۆشخانەکان، 201 كەسی دیكەش برینداربوونە، سەرجەمیان برینەكانیان سووكە ‌و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، بەشێكی زۆریشیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".